
بێ دەنگی تۆ داستانێكە لێی تێ ناگەم
ووشەيەكی پڕمانايە لێی بێ ئاگام
تەنها شتێك ئاشكرايە و لێی ی دڵنيام
سۆز و ميهر و دڵ پاكيتە كە پێی ئاشنام
سوێند بە خوا گيان كە دڵ لای ئەو وەك گەڵايە
گەر بيەوێ دێتە نەمان ئەم بەڵايە
چارە نوسێك پێشى بوونم بۆم نوسراوە
بە ويستى خۆم يا خۆ نەويست بۆم دانراوە
جێی گلەيی تۆ و هيچ كەسى تيا نەماوە
قەدەر ويستی تازە چيم لە دەستا ماوە؟..
مەگەر خوا گيان چارەيەك بۆحاڵم بكا
دوعام لاى ئەو شەر لەگەڵ قەدەرا بكا!
گيانە بە گەورەييت ببوورە لێم
گەر نەمتوانى لە ئاست سۆزت هەنگاو بنێم
بە ويستى خوا لەمە بەدوا هەنگاوى دروست هەڵ دەنێم
خەمى لە یەكتر دووريمان لە گۆڕ دەنێم!.