په‌شیمان نیم من هه‌رگیز له‌وه‌ی كه تۆم ناسی
به‌ڵام زۆر په‌شیمانم له‌و ساتانه‌ی من بێ تۆ ژیاوم
ئازیزم....گومانم نییه له عه‌شقت بۆ من
به‌ڵام زۆر ده‌ترسم رۆژێك بێت‌و، بۆ ساتێكیش بێت ون بی له‌به‌ر چاوم
ده‌مزانی بۆ هه‌ر هه‌وارێك بفریت...ده‌بییه نێچیری من
به‌ڵام هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌كرد تیری چاوانت هێنده تیژ بێت.
ئازیزم....گومانم نییه له عه‌شقت بۆ من
به‌ڵام زۆر ده‌ترسم رۆژێك بێت‌و، بۆ ساتێكیش بێت ون بی له‌به‌ر چاوم
ده‌مزانی بۆ هه‌ر هه‌وارێك بفریت...ده‌بییه نێچیری من
به‌ڵام هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌كرد تیری چاوانت هێنده تیژ بێت.
...ته‌نها چاوت بێت هه‌ژێنه‌ری هه‌ناوم
نه‌مزانی كاروانی عه‌شقت هێنده دووره....
له‌بیرم ده‌باته‌وه ژین‌و ناوم
به‌ڵام تا بێت من زیاترم خۆش ده‌وێی
گه‌ر ساتێ له‌م گه‌ردوونه بمێنم......
دڵنیابه بۆ تۆ ماوم...
نه‌مزانی كاروانی عه‌شقت هێنده دووره....
له‌بیرم ده‌باته‌وه ژین‌و ناوم
به‌ڵام تا بێت من زیاترم خۆش ده‌وێی
گه‌ر ساتێ له‌م گه‌ردوونه بمێنم......
دڵنیابه بۆ تۆ ماوم...