چەند ساڵێکە چاوەڕوانی ڕوژێکی ڕوونم
کە تاریکیی دڵم رؤشن کاتەوە
بە خەندەی سەر لێوەکانی
خەمە کؤنەکانم لە بیر باتەوە؛
چاوەڕوانی ژیانیکی نوێم
سەرلەنوێ دەستپێبکاتەوە
خوشەوێستی دلدارێک وەکو دەریا
لە نێو دڵم شەپؤل بداتەوە؛
چاوەڕوانی بارانێکی بەهارم بمشواتەوە
روژە ناخوشەکانم
دانە بە دانە لە بیر باتەوە،
چاوەڕوانی ئەو یارم
کە لە نوێ بەڵێن بداتەوە
بە گڕی هەناسەی خۆشەویستییم
ڕۆژەکانی رابووردی لە بیر باتەوە
بە ئامیزی دلی گەرمم
خەمەکانی سارێژ بکاتەوە،