
عێشقت بەرەو شێتیم دەبا
من ئەوەندەهۆگری تۆم
دوورییت خەمەو کە لە لاشمی
برواناکەم بە چاوی خۆم!
&&&
چاو دەیەۆی ونت نەکەم....
دڵ دەیەۆی لێت دانەبڕێم
خۆم دەمەۆی هەناسەت بم...
بە ناو رۆحتا بڕؤمو بێم
&&&
ئەگەر بستێک لە من دووربیت
دلم لاتەو چاو لە ڕێتم
تادێیتەوە هێلانەی دڵ
دور لە باڵات دەڵێی شێتم
&&&
من دڵی خۆم دایەدەست تۆ
بەنیازیش نیم بمدەیتەوە
بەڵام توخوا...بۆکوێ رۆیشتی
من بێ دڵم...زوو بێیتەوو
&&&
من بە مەرجێ لە گەل تۆبم
گرنگ نییە بژیم بمرم!
تۆ بەهاری منیش نێرگز
بە تەنها گۆڵ بۆ تۆ دەگرم