هه‌لیکۆپتێڕێکی ئارته‌شی تورک که‌وته خواره‌وه و 7 سه‌ربازی دیکه‌شیان کووژران
2007 10 30 - 10:52
ڕۆژهه‌ڵات نیوز- باکووری کوردستان:
به پێی ئه‌و ئاگاداریانه‌ی که له لایه‌ن ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل HPG بڵاو کراوه‌ته‌وه، گه‌ریلاکانی ئه‌م هێزه له ئه‌نجامی ئۆپێڕاسیۆنه‌کانی ڕه‌ژیمی تورک له شوێنه جیا جیاکانی باکووری کوردستان، وڵامی ئه‌و هێرشکاریانه‌یان داوه‌ته‌وه و زیانی گه‌وره‌ی گیانی و ماددیان لێداون.
زاندرا که له ناوچه‌یه‌کی باکووری کوردستان زیادتر له 30 هه‌لیکۆپتێڕی تورکیا و به هه‌زاران سه‌رباز به چه‌کی جۆر به جۆر ده‌که‌ونه شه‌ڕی گه‌ریلاکان و به‌م شێوه‌یه گه‌ریلاکان ناچار ده‌بن بۆ پاراستنی خۆیان به ڕۆکێت وڵامی ئه‌و هێرش و گولله‌بارانه‌ی سه‌ربازان و هه‌لیکۆپتێڕه‌کانیان بده‌نه‌وه و له ئه‌نجام دا هه‌لیکۆپتێڕێکی جه‌نگی ئه‌رته‌شی تورک ده‌خه‌نه خوار.
تا ئێستا دیار نییه چه‌ند که‌س له‌و هه‌لیکۆپتێڕه دا کووژراون.
له هه‌مان کات دا HPG پڕۆپاگه‌نده‌کانی ڕه‌ژیمی تورکیا وه‌درۆ ده‌خاته‌وه که له ڕاگه‌یاندنه‌کانی خۆیان دا باس له گه‌ماڕۆ درانی زیادتر له 100 گه‌ریلا له لایه‌ن سه‌ربازانی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها ئیدیعای کووژرانی 15 گه‌ریلا له شه‌ڕی ئه‌رته‌شی تورک به ڕاست نازانن و وه‌ک شه‌ڕێکی تایبه‌ت له لایه‌ن ئه‌رته‌شی شکه‌ست خواردوو و بێ چاره‌ی تورکیه وه‌سفیان کردووه.
له لایه‌کی دیکه HPG ڕایگه‌یاندووه که له چه‌ند شه‌ڕێک دا نزیکه‌ی 7 سه‌ربازی تورکیان کووشتووه و ژووماره‌یه‌کی زۆریشیان لێ بریندار کردوون.
ئه‌وه له حاڵێکدایه که له ناوچه‌ی خۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش دا ڕه‌ژیمی ئێران فشاری بۆ گه‌ریلاکانی کورد هێناوه و له ئه‌نجامی شه‌ڕێکی نێوان گه‌ریلاکانی PJAK و هێزه‌کانی سپای پاسدارانی ئێرانی دا جاشێکی به ناوبانگی هه‌رێمی خۆی به ناوی عه‌لی سادق زاده کووژراوه.
وێنه‌ی گه‌ریلایه‌کی کورد له کاتی هاویشتنی ڕۆکێت بۆ سه‌ر هه‌لیکۆپتێڕێکی دووژمن له ناو چیاکانی به‌فراوی و سه‌خت دا...

بۆچوون:
تێبینی تۆ ؟